تۆمار كردنى كۆمپانیا بیانیه‌كان له‌ ئه‌ڵمانیا


 

شێوه‌ى جیاوازى كۆمپانیا له‌ بارى یاساییدا

لقێكى نوێى كۆمپانیای بنه‌ره‌تى

لقێكى نوێى كۆمپانیای بنه‌ره‌تى

كاتێك كه‌ لقێكى تازه‌ داده‌مه‌زرێت،ده‌توانێت كۆمپانیایه‌كى سه‌ربه‌خۆى یاسایی پێك بهێنێت. لقه‌ بازرگانیه‌كه‌ له‌ژێر هه‌مان ناوى كۆمپانیاى سه‌ره‌كى كارده‌كات وه‌ میزانیه‌ى تایبه‌تى خۆى ده‌بێت.  كۆمپانیا گه‌وره‌كه‌ باشترین هه‌ڵبژارده‌ ده‌بێت بۆده‌مه‌زراندنى لقه‌ نوێیه‌كه‌ كاتێك كه‌ شێوه‌ى یاساى كۆمپانیاكه‌ دیارى ده‌كرێت. كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌ تایبه‌ته‌ سنورداره‌كان زۆرترین شێوه‌ى یاسای كۆمپانیاى سه‌ره‌كى به‌كارده‌هێنن.لقه‌ تازه‌كان پێویسته‌ تۆمار بكرێن له‌ تۆمارگه‌ى بازرگانى ناوخۆیى و نوسینگه‌ى بازرگانى. تۆمار كردن له‌ تۆمارگه‌ى بازرگانى پێویسته‌ له‌سه‌ر شێوه‌ى فۆرمی بروانامه‌ى یاساى بێت.  

نوسینگه‌ى لاوه‌كى خۆبه‌رێوه‌به‌ر

نوسینگه‌ى لاوه‌كى خۆبه‌رێوه‌به‌ر

نوسینگه‌ى لاوه‌كى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر ئه‌و نوسینگانه‌ن كه‌ ئیش ده‌كه‌ن له‌ نێوه‌ندى دروستكردنى كۆمپانیایه‌كى سه‌ربه‌خۆى تازه‌ یان لقێكى تر. لقی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربه‌خۆى هه‌یه‌هه‌رچه‌نده‌ له‌ هه‌مان كاتدا پشت ده‌به‌ستێت به‌  كۆمپانیا سه‌ره‌كیه‌كه‌.  

نوسینگه‌ى لاوه‌كى پێناسه‌ ده‌كرێت به‌و نوسینگه‌یه‌ی كه‌ به‌ ته‌واوى جابۆته‌وه‌ له‌ لقى سه‌ره‌كى وه‌ دروست كراوه‌ وه‌كو به‌شێكى دى كۆمپانیا، كۆمپانیا سنورداره‌كان ، دامه‌زراوه‌ى پشك و هاوبه‌شه‌ سنورداره‌كان له‌ پشكدا پێكه‌وه‌ جه‌خت ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كاره‌كه‌. 

له‌كاتێكدا نوسینگه‌ى لاوه‌كى ناتوانیت هه‌موو كاره‌كانى كۆمپانیاى سه‌ره‌كى ئه‌نجام بدات،به‌ڵام ئه‌و چالاكیانه‌ ئه‌نجام ده‌دات كه‌ له‌ شێوه‌ى كرۆكى كاره‌كانى كۆمپانیاى سه‌ره‌كیه‌. نوسینگه‌ى لاوه‌كى جه‌خت سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ وه‌كو كۆمپانیایه‌كى سه‌ربه‌خۆ كاربكات.وه‌ ئه‌مه‌ش له‌ هه‌بونى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردن،به‌شى ژمێریارى ، میزانیه‌و هه‌بونى سه‌رمایه‌ى تایبه‌تى خۆیه‌وه‌ دێت.

 

:مه‌رجه‌كانى نوسینگه‌ى لاوه‌كى خۆبه‌رێوه‌به‌ر ئه‌مانه‌ن

- مامه‌ڵه‌ى دروست بۆ نموونه‌ ( ئه‌و چالاكى و مامه‌ڵانه‌ى نوسینگه‌ى لاوه‌كى له‌ ماوه‌یه‌كى دیارى كراودا ئه‌نجامى ده‌دات پێویسته‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى نوسینگه‌ى سه‌ره‌كى بێت).  

 - فه‌رمانبه‌رو ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى كۆمپانیاى سه‌ره‌كى نابێت به‌ژدار بن له‌ مامه‌ڵه‌ى نوسینگه‌ى لاوه‌كى. نوسینگه‌ى لاوه‌كى سه‌ربه‌خۆى ته‌واوى هه‌یه‌ له‌ كاره‌كانیدا به‌ هه‌بونى ژماره‌ى بانكى خۆى سه‌رمایه‌ى خۆى. 

- نوسینگه‌ى لاوه‌كى سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت سه‌رچاوه‌ى مرۆیی خۆى هه‌بێت بۆ نموونه‌ (سه‌رۆكى نوسینگه‌ى لاوه‌كى نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو مامه‌ڵه‌ یاساییه‌كان بكات)   

داروستكردنى نوسینگه‌ى لاوه‌كى كاریگه‌رى ده‌بێت له‌ ڕێگاى دامه‌زراندنێكى دروست و پابه‌ندبوون به‌ مه‌رجه‌كانى سه‌ره‌وه‌. له‌كاتى ده‌ست پێكردنی تۆمارى بازرگانى و وه‌رگرتنى بڕوا نامه‌ى  كۆمپانیا،  یاساى ئه‌ڵمانى په‌یڕه‌و ده‌كرێت.  داواكردن ده‌بێت بروا پێكراو بێت و له‌ لایه‌ن دادنوسه‌وه‌ پێشكه‌ش بكرێت

(نوسینگه‌ى لاوه‌كى ناسه‌ربه‌خۆ (دامه‌زراوه‌ى هه‌میشه‌یى

(نوسینگه‌ى لاوه‌كى ناسه‌ربه‌خۆ (دامه‌زراوه‌ى هه‌میشه‌یى

 

دامه‌زراوه‌ى هه‌میشه‌یى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى لقى زیاده‌ى كۆمپانیان، كه‌ دانراون وه‌كو لقێكى بازرگانى به‌ڵام پشت ده‌به‌ستێت به‌ كۆمپانیاى سه‌ره‌كى. بۆیه‌ لقێكى سه‌ربه‌خۆ پێك ناهێنن و ڕێگه‌ى پێ نادرێت له‌ژێر هیچ ناوێكى بازرگانى كار بكات جگه‌ له‌ ناوى سه‌ره‌كى كۆمپانیا.

دامه‌زراوه‌ى هه‌میشه‌یى ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه‌ ئه‌نجام ده‌دات له‌ پێناو مانه‌وه‌و ڕاپه‌راندنى كاروبارى كۆمپانیای سه‌ره‌كى.

نموونه‌كان ئه‌مانه‌ن:

به‌رهه‌م هێنان بێ فرۆشتن، شوێن كۆگا، پسوله‌و گواستنه‌وه‌، خاڵى په‌یوه‌ندى، خاڵى فرۆشتن به‌بێ كڕین.

نوسینگه‌ى ناسه‌ربه‌خۆ له‌ تۆمارگه‌ى بازرگانى تۆمار ناكرێن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت هه‌ر لقێك له‌ ژورى بازرگانى تۆمار بكرێت. ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ده‌توانرێت ئه‌نجام بدرێت له‌ڕێگه‌ى ژورى بازرگانى ئه‌ڵمانى یان نوسینگه‌ى بازرگانى ڕێگه‌ پێدراو

تۆمارى بازرگانى و ڕێگه‌پێدانى تایبه‌ت

دەستپێک

دەستپێک

هه‌ر چالاكیه‌كى بازرگانى ده‌بێت تۆمارى بازرگانى هه‌بێت له‌ناو ئه‌ڵمانیا، له‌ژێر هه‌ندێك بارودۆخى تایبه‌تدا بڕوانامه‌ى تریش داواده‌كرێت.

مه‌رج نیه‌ هه‌موو بازرگانیه‌ك له‌ سجلى تۆمارى بازرگانى تۆماربكرێت به‌ڵام هه‌موو كارێك ده‌بێت له‌ تۆمارى كاركردندا تۆماربكرێت.  

چونه‌ ناو تۆمار كردنى بازرگانى

چونه‌ ناو تۆمار كردنى بازرگانى

لقه‌كان پێویسته‌ تۆمار بكرێن له‌ نوسینگه‌ى بازرگانى ناوخۆیى. تۆمار كردن پێویسته‌ له‌سه‌ر فۆرمى باوه‌ڕ پێكراوى یاسای بێت وه‌ پڕۆسه‌كه‌ له‌لایه‌ن دادنوسه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت.  

داواكردن بۆ چونه‌ ناو تۆمارگه‌ى بازرگانى له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى لاوه‌كى سه‌ربه‌خۆ، پێویسته‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ ڕێگه‌ى دادگاى ئه‌و ناوچه‌یه‌وه‌ بێت كه‌ كۆمپانیاى لێ دامه‌زراوه‌. تۆمار كردنى كۆمپانیاى لاوه‌كى سه‌ربه‌خۆى بیانى له‌ ڕێگه‌ى نوسینگه‌ى سه‌ره‌كیه‌وه‌ ده‌بێت.

له‌كاتى تۆمار كردندا،پێویسته‌ به‌ڵگه‌ى هه‌بوونى كۆمپانیا پێشكه‌ش بكرێت. ئه‌گه‌ر دامه‌زراندنى كۆمپانیا و مه‌به‌ستى كار كردن بڕوانامه‌ى پێویست بوو له‌ ناو ئه‌ڵمانیا، به‌ڵگه‌نامه‌ى پێویست داواده‌كرێت. له‌كاتى تۆمار كردندا ناونیشان و  مه‌به‌ستى كار كردنى كۆمپانیا ده‌ست نیشان بكرێت وه‌ ئاماژه‌ به‌م خاڵانه‌ى خواریشه‌وه‌ بدرێت: 

- ژماره‌ى تۆمار كردن ده‌درێت به‌ كۆمپانیا ده‌توانێت به‌كاربێت له‌كاتى تۆمار كردن 

-كۆپییه‌كی وه‌رگێردراو له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ى بڕواپێكراوى كۆمپانیا

- فۆرمى یاسای كۆمپانیا

- ناوى بازرگانى كۆمپانیا و بنكه‌ى سه‌ره‌كى كۆمپانیا 

- كه‌سى ڕێگه‌پێدراو كه‌ نوێنه‌رایه‌تى كۆمپانیا ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كى یاسای وه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ ده‌ستنیشان بكات كه‌ هه‌یه‌تى. 

دامه‌زراوه‌ى هه‌میشه‌یى پێویست ناكات بچێته‌ ناو تۆمارگه‌ى بازرگانى . تۆمارى كاركردن پێویسته‌ له‌م كاته‌دا. 

تۆمار كردنى كار

تۆمار كردنى كار

 

هه‌ر چالاكیه‌كى بازرگانى له‌ ئه‌ڵمانیا كه‌ له‌لایه‌ن لقى تازه‌ى كۆمپانیا، نوسینگه‌ى لاوه‌كى یان دامه‌زراوه‌ى هه‌میشه‌ییه‌وه‌ ده‌كرێت پێویسته‌ تۆمار بكرێن به‌ گوێره‌ى یاسای بازرگانى ئه‌ڵمانى و له‌ نوسینگه‌ى بازرگانى به‌رپرس. هه‌ر وه‌ك له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ى پێدراوه‌، پرۆسه‌ى تۆمار كردن ده‌توانرێت بكرێت له‌ رێگاى هۆبه‌ى بازرگانى ئه‌ڵمانیا یان له‌ رێگاى ئۆنلاینه‌وه‌.

له‌ پرۆسه‌كه‌دا ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ى خواره‌وه‌ پێویسته‌ پێشكه‌ش بكرێت بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و دوو ده‌سه‌ڵاته‌:

 ا) داواكار 

-  هه‌بوونى ناسنامه‌ به‌ ماناى كارتى شوناس یان پاسپۆرت + بروانامه‌ى بڕواپێكراو، به‌ڵگه‌ بۆ هه‌بوونى وه‌كاله‌تى كاركردن وه‌كو كه‌سى سێهه‌م.

- به‌ڕێوه‌به‌ر و ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردن یان هه‌ر تاكێك كه‌ ده‌سه‌ڵاتى پارێزه‌رى هه‌بێت و تواناى تۆمار كردنى كۆمپانیاى هه‌بێت له‌ تۆمارگه‌ى بازرگانى. 

 - بروانامه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌ست بوو بۆ نموونه‌ (مۆله‌تى ده‌ستنووسى بازرگانى، بریكارى به‌كارخستنى مۆڵه‌ت و هتد.)

هاوڵاتى بیانى پێویسته‌ مۆڵه‌تى نیشینگه‌ى هه‌بێت وه‌ له‌ لایه‌ن نوسینگه‌ى تۆمارگه‌ى بیانیه‌وه‌ سه‌رپشك كرابێت بۆ بوون به‌ خاوه‌ن كار.

ب) دامه‌زراوه‌

- هه‌ر كۆمپانیایه‌ك داخڵى تۆمارى بازرگانى بوو ده‌بێت به‌ڵگه‌ى ته‌واوى تۆمارى بازرگانى ده‌سته‌به‌ر بكات.

-   به‌ڵگه‌نامه‌ى وه‌رگێردراوى تۆمار كراو.

- كۆمپانیا بیانیه‌كان داوایان لێ ده‌كرێت  پارێزه‌رێك دابین بكه‌ن  له‌گه‌ڵ ناونیشانێك له‌ ئه‌ڵمانیا.ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ ده‌سه‌ڵاتى پێدراوه‌ له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌وه‌ پێویسته‌ رێگه‌ پێدانێك دابین بكات له‌ژێر ناوى خۆى له‌ ئه‌ڵمانیا

بڕوانامه‌

بڕوانامه‌

به‌ گوێره‌ى یاساى ئه‌ڵمانی، كۆمپانیا ناتوانێت ده‌ست به‌ كار بێت تاكو بڕواننامه‌ی ته‌واوى تایبه‌ت به‌و كاره‌ى نه‌بێت. ئه‌گه‌ركۆمپانیا كارى بازرگانى له‌ چه‌ند بوارێكدا كرد پێویسته‌ بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ بواره‌كان بروانامه‌ وه‌ربگرێت. یاخود لقى سه‌ره‌كى ده‌توانێت ڕێگه‌ى پێبدات

پێویستى بنه‌ڕه‌تى له‌ ژێر یاساى كۆچ كردن بۆ كۆمپانیا بیانیه‌كان

پێویستى بنه‌ڕه‌تى له‌ ژێر یاساى كۆچ كردن بۆ كۆمپانیا بیانیه‌كان

پێویستى بنه‌ڕه‌تى له‌ ژێر یاساى كۆچ كردن بۆ كۆمپانیا بیانیه‌كان

 

ئه‌گه‌ر لقێكى ترى كۆمپانیا له‌لایه‌ن هاوڵاتى بیانیه‌وه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ببرێت، پاسپۆرت و فۆرمى داواكردن پێویسته‌ له‌ كاتى تۆمار كردنى بازرگانیدا. 

هاوڵاتى نیشته‌جێى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ كاتى گه‌یشتن و داواكردنى نیشینگه‌ پاسپۆرتى نیشتیمانى دانپێداوى لێ داوا ده‌كرێت وه‌ پێویسته‌ ڕه‌زامه‌ندى فه‌رمانگه‌ى نیشینگه‌ وه‌ربگرێت پێش ئه‌نجام دانى هه‌ر چالاكیه‌كى بازرگانى. نوسینگه‌ى تۆمارگه‌ى بیانی ڕه‌زامه‌ندى ده‌به‌خشێت  بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ به‌ لایه‌نى زۆره‌وه‌ به‌مه‌رجێك هاوڵاتى ئه‌م داواكاریانه‌ پێش وه‌خت به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت:

-  به‌رژه‌وه‌ندى ئابورى یان پێویستى هه‌رێمى

- هه‌بوونى كاریگه‌رى ئیجابى له‌سه‌ر ئابورى 

-سه‌رمایه‌ى دروست

له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێت ڕه‌چاوى ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ چ كاریگه‌ریه‌كى ده‌بێت له‌سه‌ر بارودۆخى دامه‌زراندن له‌ ئه‌ڵمانیا. ئایا كۆمپانیاى دیارى كراو توانای به‌رده‌وامى ده‌بێت،  ئایا خه‌رجى كۆمپانیا چه‌نێك به‌رز ده‌بێت وه‌ چه‌نێك بنه‌ماى كۆمپانیا شیاوه‌ بۆ دامه‌زراندن. داواكار له‌ سه‌رو ته‌مه‌نى ٤٥  ساڵ پێویسته‌ به‌ڵگه‌نامه‌ى ته‌مه‌ن پێشكه‌ش بكات. 

داواكارى پێویسته‌ بنێردرێت بۆ باڵوێزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا یان بۆ  كۆنسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌ وڵاتى نیشته‌جێی كه‌سى داواكار.

كه‌سى داواكار ناتوابێت دابمه‌زرێت ئه‌گه‌ر له‌ شوێنى نیشته‌جێ بوونى خۆى بمێنێته‌وه‌ وه‌ ته‌نها خه‌ریكى كۆبونه‌وه‌و دانوستان بێت له‌ ناو ئه‌ڵمانیا به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ماوه‌ى مانه‌وه‌شى ته‌نها سێ مانگ بێت له‌ ساڵێكدا. 

یاساى باج له‌ ئه‌ڵَمانیا

گرنگترین جۆره‌كانى باج

باجى داهاتى كه‌سى

باجى داهاتى كه‌سى

 

داهاتى تایبه‌تى تاكه‌كان هۆكارێكه‌ بۆپێدانى باجى تاكه‌ كه‌سى. داهات پێناسه‌ ده‌كرێت به‌: كۆى داهات له‌ هه‌موو سه‌رچاوه‌كانه‌وه‌ له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵى ته‌واوى كاركردن له‌دواى لێده‌ ركردنى زیان و هه‌ندێك خه‌رجى خۆیى.

ڕێسایه‌كى دیارى كراو به‌كارده‌هێنرێت  بۆ كۆكردنه‌وه‌ى باج له‌سه‌ر كرێ و مووچه‌ (داهاتى خۆیی  فه‌رمانبه‌ر). پێویسته‌ له‌سه‌ر خاوه‌ن كۆمپانیا كه‌ باج له‌سه‌ر داهاتى  فه‌رمانبه‌رى ناوخۆى و فه‌رمانبه‌رى بیانی هه‌ژمار بكات و ڕاسته‌وخۆ ئه‌و بڕه‌ باجه‌ بنێرێت بۆ نوسینگه‌ى باجى دیاریكراو.

ئه‌م ڕێسایه‌ ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌و خاوه‌ن كاره‌ بیانیانه‌دا جێبه‌ جێ ده‌ كرێت كه‌ كارى بازرگانى ده‌كه‌ن له‌ناو ئه‌ڵمانیا. بڕى ئه‌و باجه‌ى كه‌ له‌ داهاتى  فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ ده‌بڕِێت ده‌بێت له‌ ئاستى ئه‌و داهاته‌ بێت كه‌ وه‌رى ده‌گرێت .هه‌روه‌ك چۆن دیارى كراوه‌ له‌خشته‌ى  بڕى پێدانى باج بۆ كرێو مووچه‌. هه‌روه‌ها ئه‌وداهاته‌ى كه‌ فه‌رمانبه‌رى بیانى ده‌ستى ده‌كه‌وێت له‌سه‌رچاوه‌ى تره‌وه‌ وه‌كو  ئه‌و قازانجه‌ى كه‌له‌پشكه‌وه‌ ده‌ستى ده‌كه‌وێت یان ئه‌وپشكانه‌ى كه‌ئه‌ندامه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردن پێ ى به‌شدارن  ده‌كه‌وێته‌ ژێر یاساى باجى تاكه‌كه‌سى. 

باجى ده‌رامه‌ت له‌سه‌ر كۆمپانیاكان

باجى ده‌رامه‌ت له‌سه‌ر كۆمپانیاكان


داهاتى كۆمپانیاكان بۆ نموونه‌  یاساى باجى ده‌رامه‌تى كۆمپانیاكان  ده‌یگرێته‌وه‌. باجى كۆمپانیاكان له‌ ته‌واوى  داهاتى كۆمپانیا هه‌ژمار ده‌كرێت  هه‌روه‌ك چۆن دیارى كراوه‌ له‌ سیستمى ڕێنمایی یاساى باجى داهات و یاساى باجى داهاتى كۆمپانیا. هه‌موو خه‌رجیه‌ بازرگانیه‌ پێویست و ئاساییه‌كان له‌وانه‌ش پێدانى پاره‌ى به‌ڕێوه‌به‌ر یان ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردن  یاساى  باجى ده‌رامه‌تى كۆمپانیاكان ده‌یگرێته‌وه‌. باجى كه‌سى، غه‌رامه‌، سزاى یاساى هاوشێوه‌ى تر، وه‌ هه‌روه‌ها له‌سه‌دا ٥٠ ى پێدانى پاره‌ى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتارى باج نایگرێته‌وه‌. له‌ ١كانوونى دووه‌م ٠٠٨ ٢ قازانجى كۆمپانیاكان به‌ رێژه‌ى ٥ ١ له‌سه‌دا باج وه‌رده‌گیرێت.

باجى زیاده‌

باجى زیاده‌

له‌ نێوان ساڵانى ١٩٩٥ بۆ ١٩٩٧  زیاده‌ باجى هاوبه‌ش به‌ ڕێژه‌ى له‌   ٥. ٧  له‌ سه‌دا دانرا له‌سه‌رو داهاتى كه‌سى و باجى داهاتى كۆمپانیا.ئه‌م باجه‌ زیاده‌ هاوبه‌شه‌ دانرا تا یارمه‌تى دارایی خه‌رجیه‌كانى ئه‌ڵمانیا بدات. له‌ ١ كانوونى دووه‌مى ١٩٩٨ ئه‌م بره‌ باجه‌ كه‌م كرایه‌وه‌ بۆ ٥. ٥ له‌ سه‌دا

 

 

باجى بازرگانى

باجى بازرگانى

باجى بازرگانى  ده‌بێت بدرێت له‌ لایه‌ن هه‌ر كۆمپانیایه‌كى جێگیره‌وه‌ كه‌ كار ده‌كات له‌ وڵاتى ئه‌ڵمانیا و هه‌ژمار ده‌كرێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى كه‌ ده‌ستى ده‌كه‌وێت.  

ده‌ستكه‌وتى بازرگانى/ماددى پێكدێت له‌و قازانجه‌ى كه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌ هه‌ر چالاكیه‌كى بازرگانی و دیارى ده‌كرێت له‌ لایه‌ن یاسای باجى ده‌رامه‌ت یان له‌لایه‌ن یاسای باجى ده‌رامه‌تى كۆمپانیاكانه‌وه‌ ، ده‌گۆڕێت به‌ پێى زیاد كردن و كه‌م كردنى چه‌ند بڕگه‌یه‌كى دیارى كراو. 

ڕێژه‌ى باجدان پشت ده‌به‌ستێت به‌و ناوچه‌یه‌ى كه‌ تێیدان وه‌ بڕى پێدانى باجى بازرگانى له‌ نێوان ١٣ بۆ ١٥ له‌ سه‌دا. به‌رزترین ڕێژه‌ى باجدان كه‌ كۆمپانیاكان باج ده‌كرێن پێى به‌ ڕێژه‌ى له‌ سه‌دا ٣٠  داهاتیانه‌. 

VAT باجى فرۆشتن/ باجى شت و مه‌ك و خزمه‌ت گوزارى

VAT باجى فرۆشتن/ باجى شت و مه‌ك و خزمه‌ت گوزارى

هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزارى و شت ومه‌كانه‌ى  كه‌ كۆمپانیا له‌ میانه‌ى چالاكیه‌ بازرگانیه‌ ناوخۆییه‌كاندا پێشكه‌شى  ده‌كات ده‌كه‌وێته‌ ژێر باجى شت ومه‌ك و خزمه‌تگوزارى. كۆمپانیا بیانیه‌كان ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى دامه‌زراوه‌یى هه‌میشه‌یى نین یان نوێنه‌ره‌ى هه‌میشه‌ییان نیه‌ له‌ئه‌ڵمانیا ده‌چنه‌ ژێر ڕكێفى باجى شت و مه‌ك وخزمه‌تگوزارى .هه‌روه‌ها نه‌ك ته‌نها پێداویستى و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌ڵكو باجى شت و مه‌ك وخزمه‌تگوزارى ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر ئه‌وشتو مه‌كانه‌ى كه‌ هاورده‌ ده‌كرێن له‌و وڵاتانه‌ى كه‌ ئه‌ندام نین له‌ یه‌كێتى ئه‌ وروپا. هه‌روه‌ها ئه‌و شتو مه‌كانه‌ش كه‌ به‌كارده‌هێنرێت بۆ مه‌به‌ستى بازرگانى تایبه‌ت.  به‌گشتى باجى شت و مه‌ك وخزمه‌تگوزارى ڕێژه‌كه‌ى له‌ سه‌دا ١٩ یه‌. له‌سه‌ر هه‌ندێ شت و مه‌كو خزمه‌تگوزارى به‌تایبه‌تى به‌ر هه‌مى كشتو كاڵى ، به‌رهه‌مى خوراكى و كتێب ڕێژه‌ى پێدانى باج كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ بۆ ٧ له‌سه‌دا. 

ئه‌وشتومه‌كو خزمه‌تگوزاریانه‌ى كه‌دابین ده‌كرێت بۆ كۆمپانیایه‌كى تر كۆمپانیاكه‌ خۆى به‌رپرسه‌ له‌پێدانى  باج وده‌بێت به‌جیا لیستى  بكات له‌سه‌ر پسوله‌یه‌كى تایبه‌ت . به‌شى كڕین ده‌بێت ڕێژه‌ى ئه‌م باجه‌ تۆماربكات له‌خشته‌ى پێدانى باجى شتو مه‌كه‌كان  پێش پێدانى باجى سه‌ره‌كى بۆئه‌وه‌ى دوربكه‌وێته‌وه‌ له‌دوباره‌ پێدانى  باج. ئه‌گه‌ر كۆمپانیاى بیانى نه‌یتوانى داواى ئه‌و بره‌ باجه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ پێَشدا داویه‌تى وه‌كو  (پێدانى باجى پێش وه‌خت) له‌ كاتى راگه‌یاندنى باجى كۆمپانیا، ڕێسایه‌كى تایبه‌ت به‌كاردێت بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌

باجى فرۆشتن/ئاڵوگۆڕى موڵك

باجى فرۆشتن/ئاڵوگۆڕى موڵك

 

باجى موڵك و زه‌وى و زار ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و موڵك و زه‌ویانه‌ى كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنورى كۆمارى فیدراڵى ئه‌ڵمانیا. هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕى موڵك له‌ كاتێكدا ده‌بێت كه‌ سه‌رجه‌م پشكه‌كانى كۆمپانیا ئاڵوگۆڕ پێده‌كرێت. ئه‌م ئاڵو گۆره‌ به‌ یه‌ك مامه‌ڵه‌ یان چه‌ند مامه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كرێت. له‌ زۆربه‌ى بارودۆخه‌كاندا رێژه‌ى باج به‌ پێى نرخى فرۆشتن دیارى ده‌كرێت. له‌ ١ ى كانوونى دووه‌مى ١٩٩٧ ئه‌م شێوازه‌ پیاده‌ ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا كه‌ نه‌توانرێت موڵكه‌كه‌ خۆى ئاڵوگۆڕى پێبكرێت به‌ڵكو ته‌نها پشكه‌كانى كۆمپانیا ئاڵوگۆڕى پێبكرێت. رێژه‌ى باج له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا له‌ ویلایه‌تى فیدراڵى باده‌ن ورته‌مبه‌رگ  ٥ له‌ سه‌دا

باجى موڵك

باجى موڵك


 باجى موڵك ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر ئه‌و موڵكانه‌ى كه‌ خاوه‌ندارى ناوخۆیین. ڕێژه‌ى باج پشت ده‌به‌ستێت  به‌ جۆرى موڵكه‌كه‌. زۆرینه‌ى باجى موڵك ڕێژه‌كه‌ى ٥. ٣ له‌ سه‌دا. ڕێژه‌ى زیاتر داده‌نرێت له‌سه‌ر زه‌وى كشتوكاڵى و دارستان. ڕێژه‌ى باج بۆ خانووبه‌ره‌ به‌ كه‌متر هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت. ڕێژه‌ی پێدانى باج ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شوێنى موڵكه‌كه‌

ڕێنمایى تایبه‌ت بۆ كۆمپانیا عێراقیه‌كان

یاسای باجدانى دوباره‌

یاسای باجدانى دوباره‌


یاسایه‌ك هه‌یه‌ به‌ ناوى یاسای ڕێككه‌وتنی باجدانى دوباره‌ بۆ كۆمپانیا بیانیه‌كان له‌ ئه‌ڵمانیا، كه‌ ڕێگر ده‌بێت له‌ دوباره‌ پێدانى باج، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ عێراق ڕیزبه‌ند نه‌كراوه‌ له‌م ڕێككه‌وتنامه‌یه‌.

ڕێككه‌وتنى قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى باجى شت و مه‌ك وخزمه‌تگوزارى

ڕێككه‌وتنى قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى باجى شت و مه‌ك وخزمه‌تگوزارى


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێككه‌وتنێك هه‌یه‌ بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى باجى شت و مه‌ك وخزمه‌تگوزارى له‌ نێوان  عێراق و ئه‌ڵمانیا به‌ واتایی ئه‌وه‌ى كۆمپانیا ده‌توانیت داوایی  قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى باجى شت و مه‌ك وخزمه‌تگوزارى بكات. بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانیا بتوانیت داوایی ئه‌و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ بكه‌ى پێویسته‌ ناوى خۆى تۆمار بكات له‌ نوسینگه‌ى باج.  ده‌توانرێت ئه‌مه‌ یه‌كجار بكرێت كه‌ كاتێك كۆمپانیا خۆى تۆمار ده‌كات له‌ تۆمارگه‌ى بازرگانى.  

نوسینگه‌ى تۆمار كردنى باج

نوسینگه‌ى باج

نوسینگه‌ى باج

هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كى بازرگانى ده‌بێت له‌ لایه‌ن نوسینگه‌ى باجه‌وه‌ تۆمار بكرێت. له‌ دواى تۆمار كردن، نوسینگه‌ى باج  ژماره‌یه‌كى باج دیارى ده‌كات بۆ هه‌ر به‌ڵێنده‌رێك. زۆربه‌ى كات كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌نێرن وه‌ به‌ڵێنده‌ر ده‌بێت زانیارى ته‌واو بدات له‌سه‌ر بارى دارایی خۆى وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رمایه‌ و قازانجه‌ى كه‌ پێش بینى ده‌كرێت ده‌ستى بكه‌وێت. نوسینگه‌ى باج ئه‌م زانیاریه‌ى پێویست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌ شێوه‌یه‌كى  دروست بارى دارایى به‌ڵێنده‌ره‌كه‌ پۆڵێن بكات .هه‌روه‌ها نوسینگه‌ى باج  ووردبینى ئه‌وباجانه‌ ده‌كات كه‌به‌ڵێنده‌ر له‌داهاتوودا ده‌یدات و به‌یانى  ده‌كات وه‌ باجى پێش وه‌خت پێویسته‌ دیارى بكرێت.

ئه‌گه‌ر به‌ڵێنده‌ر بریارى هاورده‌ كردنى شتومه‌كیدا له‌و وڵاتانه‌ى كه‌ ئه‌ندامن له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا وه‌ باجى شت و مه‌ك وخزمه‌تگوزارى په‌یره‌و ناكه‌ن،  داواى لێ ده‌كرێت كه‌ ژماره‌ى پێناسى باجى شت و مه‌ك وخزمه‌تگوزارى بدات. وه‌ ئه‌م ژماره‌ی پێناسه‌ ده‌رده‌چێت له‌ لایه‌ن نوسینگه‌ى فیدراڵى باجى ناوه‌ندى له‌سه‌ر داوای به‌ڵێنده‌ر .

  (Bundeszentralamt für Steuern)  سه‌رچاوه‌: نوسینگه‌ى فیدراڵى باجى ناوه‌ندى

سەرچاوەکان

 (Bundeszentralamt für Steuern)  نوسینگه‌ى فیدراڵى باجى ناوه- 

ژورى بازرگانى هامبۆرگ-

https://www.hk24.de/en/produktmarken/international/expansion-possibilities-foreign-companies/1159254